هه‌ر به‌بۆنه‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوى ماسییه‌وه
له هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌م و ماتۆڕیشدا ده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنووره ئاوییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوى ماسیدا، پۆلیس ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌م و ماتۆڕه‌كانیشدا ده‌گرێت گه‌ر له‌و ماوه‌یه له‌ناو ئاودا بیانبینێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، ئه‌م بڕیاره‌ى داوه چونكه ده‌ڵێت، گومان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌له‌م له‌وكاته‌دا به‌كارده‌هێنن بۆ راوكردنى ماسییه.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د سه‌عید، له به‌شی راگه‌یاندنى بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، به 964ـى وت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ى به‌له‌م یان ماتۆر له‌ناو ئاوى سیرواندا به‌كارده‌هێنێت زیاتر بۆ راوكردنى ماسییه.
وتیشی “هه‌رچه‌نده ئه‌وان ده‌ڵێن بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ى خه‌ڵكى گونده‌كان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام لاى ئێمه جێى گومانه”.
به‌قسه‌ى هه‌ڤاڵ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى به‌له‌م و ماتۆڕ له‌ناو ئاوى سیروان له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی زیاتر خزمه‌ت به به‌رهه‌مى ماسی له سنوورى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، بۆیه پێیان باش بوو ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 50 به‌له‌م و ماتۆڕ هه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌سنوورى ئاوى رووبار‌ى سیرواندا خاڵى پشكنین و بنكه‌ى چاودێریان داناوه، تا ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی ته‌واو ده‌بێت ئه‌وانیش به‌رده‌وام له‌و بنكه و خاڵانه چاودێری ئاوه‌كه ده‌كه‌ن.
“هه‌ر به‌له‌م یان ماتۆڕێك له‌ناو ئاودا ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت خاوه‌نه‌كه‌ى راده‌ستى دادگا ده‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت” ئه‌مه‌ش قسه‌ى هه‌ڤاڵ محه‌مه‌ده بۆ 964.