دیمەنی ئەو چەکانەی دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی سلێمانی
پارچە چەک دەستی بەسەرداگیراوە
چوار تۆمەتبار دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
پۆلیسی زەڕایەن چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەتیشدا گرتووە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قه‌كردن له سنووری قه‌زای شاره‌زوور روویدا، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و له هه‌ڵمه‌تێكدا توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه چوار تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیر بكرێن.
هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی جۆراوجۆری بێ مۆڵه‌تدا، بە پێی ئەو وێنەیەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە چەکەکان لە کڵاشینکۆف و دەمانچە پێکهاتوون.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئێستا تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و هاوڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و له‌یاسا ده‌رچووان.