داوای لە لیژنەیەکی عێراق کردووە

ئومێد خۆشناو: داوامان کردووە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بگەڕێندرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لیژنەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند رۆژێکە لە هەرێمی کوردستانن و پێشتر سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیان کردبوو، ئەمڕۆش لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.3.2024، لیژنەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد.

ئومێد خۆشناو، رایگەیاند، داوایان لە لیژنەکە کردووە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بگەڕێندرێتەوە کە لەلایەن عێراقەوە راگیراوە.

بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخان دەکرێت، بەڵام ئەگەری زیادبوونی ژمارەکە هەیە.

بەپێی رێژەی 12.67% بەشی هەرێم دەگاتە 500 ملیار دینار بۆ هەر چوار پارێزگاكانی.

پارێزگارى هەولێر: ساڵی پار زیاتر لە 1000 پڕۆژەى خزمەتگوز...

پارێزگارى هەولێر: ساڵی پار زیاتر لە 1000 پڕۆژەى خزمەتگوزاری جێبەجێکراون