فه‌یسبوك و ئینستاگرام وه‌ستاون
وته‌بێژی كۆمپانیای مێتا: خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ین
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌متر له كاتژمێرێكه هه‌ردوو پلاتفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرام وه‌ستاون و به ملیۆنان كه‌س له جیهاندا ناتوانن به‌كاری بهێنن، وته‌بێژی كۆمپانیای مێتا رایگه‌یاند، خه‌ریكن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای مێتا له رێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه لە تۆڕی ئێکس رایگه‌یاند، ده‌زانن به‌كارهێنه‌رانی هه‌ردوو پلاتفۆرم كێشه‌یان هه‌یه و ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناگات، به‌ڵام خه‌ریكن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كه‌ن.
وته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی به جۆر و هۆكاری كێشه‌كه نه‌داوه.
كێشه‌كه‌ی ئێستای فه‌یسبوك و ئینستاگرام ئه‌وه‌یه، نا‌توانیت بچیته ناوییه‌وه و یوزه‌ر و پاسوردیش بنووسیت، هه‌ر قبوڵی ناكات، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆش هه‌موو ئه‌كاونته‌كان داخران و یوزره‌كانی ده‌ركرده ده‌ره‌وه.
فه‌یسبوك و ئینستاگرام، دوو پلاتفۆرمی سۆشیال میدیان و زیاتر له ملیارێك كه‌س له جیهاندا به‌كاریان ده‌هێنن، به تایبه‌تی پلاتفۆرمی فه‌یسبوك.