فه‌یسبوك و ئینستاگرام كێشه‌یان تێكه‌وت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
چه‌ند خوله‌كێكه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و بە هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌ردوو پلاتفۆرمی فه‌یسبوك و ئینستاگرام وه‌ستاون و كێشه‌یان تێكه‌وتووه.
هێشتا هۆكاری كێشه‌كه نادیاره، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه جیهانییه‌كان ده‌ڵێن، كێشه‌كه له خودی سێرڤه‌ره‌كانی هه‌ردوو پلاتفۆرمه‌كه‌دایه، كه خاوه‌ندارییه‌تییه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیای مێتا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كێشه‌كه‌ی ئێستای فه‌یسبوك و ئینستاگرام ئه‌وه‌یه، نا‌توانیت بچیته ناوییه‌وه و یوزه‌ر و پاسوردیش بنووسیت، هه‌ر قبوڵی ناكات، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆش هه‌موو ئه‌كاونته‌كان داخران و یوزره‌كانی ده‌ركرده ده‌ره‌وه.
فه‌یسبوك و ئینستاگرام، دوو پلاتفۆرمی سۆشیال میدیان و زیاتر له ملیارێك كه‌س له جیهاندا به‌كاریان ده‌هێنن، به تایبه‌تی پلاتفۆرمی فه‌یسبوك.