لەبەر قەرەباڵغی

دورگەیەکی ناوەندی شەقامی 100 مەتری هەولێر لابرا

توانا نەقی

دوورگەی ناوەندی شەقامی 100مەتری پێش فاملی مۆڵ لە هەولێر لەلایەن شارەوانییەوە هەڵگیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە بەمەبەستی رێکخستنەوەی شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆی هاوڵاتیان و شوفێران لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ سەر دورگەی ناوەندی شەقامی 100 مەتری بەردەم فامیلی مۆڵ هەڵگیرا.

دەشلیت دوای هەڵگرتنەوەی دەستکراوە بە کۆنکریت کردن و پاشان قیرتاوکردنی دوورگەی ناوەندی شەقامی 100 مەتری پێش فاملی مۆڵ.

لە شەقامی بەردەم فامیلی مۆڵی هەولێر زۆر جار بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەو قەرەباڵغییەکی زۆر دروست دەبێت و هەندێک جار ئاستەنگی هاتوچۆش دروست دەبێت.