جەمال دێت

دیبڕۆین دەڕوات

وریا فەتاح

یانەى مانچستەرى ستى، یەکلایى بووەتەوە لەسەر فرۆشتنى کیڤن دیبڕۆین و شوێنگرتنەوەى بە جەمال موسیالا.

دی برۆینى تەمەن 32 ساڵ لەلایەن یانە سعودیى و ئەمریکییەکانەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و رەنگە وەرزی داهاتوو دوا وەرزی بێت لە یاریگای ئیتیحاد.

بەپێى هەواڵى رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، پیپ گواردیۆلاى راهێنەر، چاوى خستووەتە سەر جەمال موسیالاى لاوە نازدارەکەى بایرن و دەیەوێت بۆ شوینگرتنەوەى دیبڕۆین بیگوازێتەوە.

موسیالاى تەمەن 21 ساڵ، تا هاوینى 2026 گرێبەستى لەگەڵ بایرن هەیە، بەڵام بەپێى میدیا ئەڵمانییەکان کوسیالا گرێبەستە نوێکەى بایرنى رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، موسیالا لەژێر سەرکردایەتی گواردیۆلادا پارچەیەکی بە نرخ دەبێت، بەتایبەتی کە توانای هەمەلایەنە و کەسایەتی و ستایلێکی نایابی هەیە لە شوێنە بچووکەکاندا، ئەوە جگە لە توانای جەستەییەکەى و توانا تاکەکەسییەکانى.