دوو گەنجی کەرکوکی بە کارەبا گیانیان لەدەستدا

964+ کاروان ساڵح – کەرکوک دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو گەنجی شاری کەرکوک کارەبا گرتوونی و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. دوو گەنجەکە تەمەنیان 21 و 28 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین دووی کەرکوکن. لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادیی کەرکوک بە 964+ی وت، کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو دوو گەنجەیان بەدەست گەیشتووە. بە قسەی ئەو سەرچاوەیە دوو گەنجەکە بە کارەبا مردوون. 964+ لە زاری ناسراوێکیانەوە دەزانێت، دوو گەنجەکە ناویان (مازن و نەمر)ە، هەردووکیان دانیشتووی گوندی فارە ئەلبو عەسافن سەر بە ناحیەی ریاز لە کەرکوک، پیشەیان کرێکاریی بووە، لەوکاتەدا سەرقاڵی لەبغی دیوارێک بوون، یەکێکیان دەستی بەر وایەرێکی شۆڕەوە بوو لە عامودێک دەکەوێت و هەردوکیان دەستبەجێ گیان لەدەستدەدەن.