12 ساڵ بوو لە سلێمانی دەژیا

تەرمی ئەو پزیشکەی لە سلێمانی کوژرا رەوانەی باکوری کوردستان کرایەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانی

ئەمڕۆ دووشەممە، لە پزیشکی دادی سلێمانیەوە تەرمی ئەو پزیشکەی کە لە سلێمانی کوژرا رەوانەی بەدلیسی باکوری کوردستان کرایەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 29.2.2024 لەبەردەم چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شەقامی زیلە سوتاوەکەی سلێمانی لەلایەن کەسێکەوە تەقە لەو پزیشکە کراو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

پزیشکەکە تەمەنی 35 ساڵ بوو ماوەی 12 ساڵ بوو لە سلێمانی دەژیا و پزیشکی ئێسک و شکاوی بووە.

تەرمەکەی لە رێگەی وشکانییەوە دوای تەواوبوونی رێکارەکان رەوانەی باکوری کوردستان کرایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەبەردەم چێشتخانەیەکی سلێمانی کەسێک کوژرا

لەبەردەم چێشتخانەیەکی سلێمانی کەسێک کوژرا