هاوڵاتییەکی بیانییە
لەبەردەم چێشتخانەیەکی سلێمانی کەسێک کوژرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەمێک بەر لە ئێستا لەبەردەم چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شەقامی زیلە سووتاوەکەی شاری سلێمانی تەقە لە کەسێک کراوە و کوژراوە، شایەتحاڵەکان دەڵێن “ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە خەڵکی تورکیایە”.
هێزێکی زۆری ئەمنی لەشوێنی رووداوەکەن، خاوەن دوکانێکی ئەو ناوە بە 964ی وت، “ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە شوێنی چێشتخانەکەی وەستا حەسەنی گرتوەتەوە و بەنیازبووە بیکاتە شوێنی فرۆشتنی شیرینی”.