حاسڵاتی ئەم نیوەڕۆیە

ئەفسەرانی ئیسرائیل دەست لەکاردەکێشنەوە و میسر دەڵێت ئاگربەست نزیکە

964+

ژووری هەواڵ

میدیای میسری رایگەیاند، پێشکەوتنێکی بەرچاو هەیە لە دووەم رۆژی دانوستانەکانی قاهیرە سەبارەت بە ئاگربەست لە غەزە.

رادیۆی فەرمی ئیسرائیل لە زاری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، دەبێت بەڕێوەبەری رێکخراوی ئەونروا دەست لەکاربکێشێتەوە، ئیتر ئەم رێکخراوە لە کەرتی غەزە نامێنێتەوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی لەگەڵ رووسیا لە رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی (FAO) رایگەیاند، ئەو گەمارۆیەی حوسییەکان بەسەر رێڕەوی ئاوەکاندا لە رێگەی بابو لمەندەب و دەریای سوورەوە سەپاندوویانە، کاریگەری نەرێنی لەسەر بازرگانی خۆراک دەبێت لە جیهان، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

کەناڵی 14ی ئیسرائیلی رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی بەرپرسی بەشی زانیاری لە سوپای ئیسرائیل دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.

جێگرانی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و ئیسپانیا داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئەو رێوشوێنە کاتییانەی کە دادگای دادی نێودەوڵەتیی بۆی سەپاندوون جێبەجێی بکەن.