ئەرکى قورسە

ئەمشەو دۆن لە چامپیۆنس لیگ یارى دەکات

سۆما حەکیم زادە

کاتژمێر 7:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، لە قۆناغى هەشتى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئاسیا و لەسەر یاریگاى هەزاع بن زاید کە تایبەتە بە یانەى عەینى ئیماراتى، نەسڕ و عەین یارییەکەیان ئەنجام دەدەن.

رۆناڵدۆ و هاوڕێکانى ئەرکیان قورسە، چونکە عەین لەژێر سەرپەرشتى هێرنان کریسپۆى ئەستێرەى پێشوى تۆپى پێى ئەرجەنتین، ئاستێکى بەرز پێشکەش دەکات و لە کۆتا شەش یاریدا سەرجەمیانى بردووەتەوە، بە پێچەوانەوە نەسڕ لە کۆتا یاریدا نەیتوانى لەگەڵ تیپى کۆتایى ریزبەندى خولى رەوشەن بە چوار گۆڵ یەکسان بوو.

چامپۆنس لیگ بۆ رۆناڵدۆ تایبەتمەندییەکى جیاوازى هەیە، چونکە کوڕە پرتووگالییەکە ئەفسانەى چامپیۆنس لیگى ئەوروپایە و هەموو ژمارە و ریکۆردەکانى بەناوەوەیە، بۆیە هاندەران چاویان لەوەیە هاوشێوەى ئەوروپا، لە چامپیۆنس لیگى ئاسیاش ئاستێکى ناوازە پێشکەش بکات.