بەهۆی گۆڕینی سیستم

خوێندکارانی چاکسازیەکان کێشەی خوێندنیان بۆ دروست بووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی گۆڕینی سیستمی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان 25 زیندانی لە چاکسازیەکانی سلێمانی و هەولێر گرفتی خوێندنیان بۆ دروست بووە.

ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازیەکانی هەرێم بە 964ی وت، بەهۆی گۆڕینی سیستمی خوێندن بۆ سیستمی بۆڵۆنیا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا گرفت بۆ چەند خوێندکارێکی چاکسازیەکان دروست بووە، چونکە لە سیستمی بۆڵۆنیادا دەبێت خوێندکار لە تاقیگەکاندا ئامادەیی هەبێت، بەڵام لە چاکسازیەکان تاقیگە بوونی نیە، هەر بۆیە ئەو خوێندکارانە خوێندنیان وەستاوە.

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، “لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و لیژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهێنراوە لەسەر ئەو بابەتە”.

بەوتەی ئیحسان عەبدولرەحمان، ئەو بابەتە دهۆکی نەگرتۆتەوە بەهۆی ئەوەی لەو چاکسازیەدا خوێندکاری زانستی نییە.

لە سەرجەم چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستاندا 402 خوێندکار هەن، لەو رێژەیە 49 یان خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگەکانن.

کێشەکانی خوێندنی چاکسازییەکان چارەسەر دەکرێن

کێشەکانی خوێندنی چاکسازییەکان چارەسەر دەکرێن