بارگرژییەکان بەردەوامن

چەند رۆژێکە گۆڕانکاری کەم لە نرخى نەوت روودەدات

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە نرخی نەوت نرخەکەی هەر لە سەرووی 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. بۆ ئەمڕۆش کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەر نەگەیشتووە بە 83 دۆلار.

بەپێى نرخەکان لە بۆرسەى نەوتى جیهانى، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 83 دۆلار و 62 سەنتە و بەڕێژەى 0.07% سەنت، بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

نرخى یەک بەرمیل نەوتى سوکى تەکساسیش بە 79 دۆلار و 92 سەنتە و بەڕێژەى 0.05% توشى دابەزین هاتووە.

چەند رۆژێکە نرخى نەوت لەو ئاستەدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و هەر لە خانەى 83 دۆلارە، ئەو بەرزبوونەوەیەش زیاتر پەیوەستە بە ناسەقامگیرییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە تایبەت رووداوەکانى دەریاى سوور و بە ئامانجگرتنى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.

نرخى نەوت لە بەرزیدا مامەڵەى پێوە دەکرێت

نرخى نەوت لە بەرزیدا مامەڵەى پێوە دەکرێت