بیلباو ئەم وەرزە بارسێلۆنای لە جامی شا دەرکرد. فۆتۆ: X
گه‌یشتووه‌ته فایناڵی جامی شا
ئه‌مشه‌و بلباو بارسێلۆنا تێكده‌شكێنێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌ركێكی قورس چاوه‌ڕێی ده‌كات، كاتێك ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو له گه‌ڕی 27ی خولی ئیسپانیا.
ئاتلێتیك بیلباو ئه‌م ماوه‌یه زۆر به‌هێزه و هه‌ر تیپێك بێته به‌رده‌می رایده‌ماڵێت، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو توانی بگاته یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
ئه‌مشه‌ویش بارسیڵۆنا رووبه‌ڕووی ئه‌و تیپه زه‌حمه‌ته ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 11ی ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات و پێناچێت بیلباو ده‌رفه‌تی بردنه‌وه له یاریگه‌ی خۆی له ده‌ست بدات.
بارسا له پله‌ی سێیه‌مه به 57 خاڵ و بیلباویش له پله‌ی پێنجه‌مه به 49 خاڵ، به‌ڵام ئه‌م جیاوازه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر به‌هێزیی یارییه‌كه نییه و چاوه‌ڕێی ململانێی توند ده‌كرێت.
بیلباو و بارسا ئه‌م وه‌رزه دوو یارییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، له قۆناغی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا بارسا به 1-0 گۆڵ بردییه‌وه، له قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیاش بیلباو به 4-2 گۆڵ له بارسای برده‌وه.