بەپێی ئاماری هاتوچۆ

بەنزیکی هەر دوو رۆژ جارێک رووداوێکی هاتوچۆ لە چەمچەماڵ روویداوە

964+

هۆگرعەدنان – چەمچەماڵ

بەگوێرەی ئەو ئامارەی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ت داوە، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، لە سنووری چەمچەماڵ 24 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، ئەمەش بەنزیکەیی هەر دوو رۆژ جارێک رووداوێک دەکات.

لەکۆی ئەو 24 رووداوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 28 کەسی دیکەش بریندارن، هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، زۆربەی روواوەکان پێکدادان بووە و بەشێکی دیکەیان پەیوەندی بە خراپی رێگاوبانەوە هەبووە.

عەمید عومەر عەلی بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە964ی وت، بەهۆی ئەوەی رێگاکانی ئەم ناوچەیە بەگوێرەی پێویست نین لەماوەی ئەو دوومانگەی رابردوو 24 رووداوی هاتوچۆ روویداوە، 13 پێکدادان، 10 وەرگەڕان، رووداوێکی شێلان روویداوە

ئەوەشی وت، “زۆربەی رووداوەکان بەهۆی تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و بەپاندنەبونە بە رێنمایەکان”.

لەکۆی ئەو 24 رووداوە 17 رووداویان لە سەنتەری چەمچەماڵ، چوار رووداویان لە سەنگاو، دوو رووداوی هاتوچۆش لە لەناحیەی ئاغجەلەر و یەک رووداویش لە ناحیەی تەکیەی جەباری بووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە چەمچەماڵ 13 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا بریندار بوون

لە چەمچەماڵ 13 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا بریندار بوون