لە یاریەکەی لەگەڵ ڤالێنسیا

کاتێک بێلینگهام کارتە سوورەکەی وەرگرت چی بە ناو بژیوان وت؟

964+

سۆما حەکیم زادە

لە هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا، لە کۆتا خولەکەکانی شەڕی نێوان ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیا بۆ بردنەوە، بارگرژی نێوان بێلینگهام یاریزانی ریال مەدرید و ریڤۆلۆی ناوبژیوان بوو بە جێگای مشتومڕ، ئەنجامەکەی بە بەرزکردنەوەی کارتی سوور بەرامبەر بێلینگهام کۆتایی هات.

ئەگەرچی یاریەکە بە یەکسان بوونی 2-2 بۆ هەردولا کۆتایی هات، بەڵام بەدەر نەبوو لە دروستبوونی ناڕەزایی.

رۆژنامەی ئەیس سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەی بێلینگهام نووسیویەتی: دوای ئەوەی ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە بێلینگهام چووەتە لای ناوبژیوان و وتویەتی “ئەمە گۆڵێکی نەفرەتییە، تۆپەکە لە هەوادا بوو، بۆ فیکەت لێدا؟ چ دۆزەخێکە ئێرە”، بەو هۆیەوە بێلینگهام لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی سوری درایە و لە یاریگا دوور خرایەوە.

ئاڵۆزیەکە هێندە نەوەستا، ناوبژیوانیش لای دادوەرانی لالیگا نارەزایەتی دەربڕیوە و دەڵێت: بێلینگهام لە خولەکی 99 بە کارتی سوور دەرکرا بەم هۆکارانە: دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، لەکاتێکدا یاریزانەکان هێشتا لە یاریگا بوون، بە شێوەیەکی دوژمنکارانە بەرەو لای من رایکرد و چەندین جار ئەم دەستەواژەیەی دووبارە کردەوە “تۆپێکی نەفرەتییە و چ دۆزەخێکە ئێرە”.

ریڤۆلۆی ناوبژیوان رایگەیاندووە، لالیگا بەدواداچوون بۆ ئەم راپۆرتە و ئەو بارودۆخ و رووداوانە دەکات کە روویانداوە، ئەگەری زۆریش هەیە بێلینگهام رووبەڕووی دوو خولی راگرتن ببێتەوە بەهۆی ئەو لێدوانانەی کە دراون و هێرشکردنە سەر ناوبژیوان.

هەروەها یانەى ریال مەدرید ئامادەیە ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرامبەر بە سڕکردنی ئەم ئەستێرەیەی تیپەکەی و هیوادارە لە یارییە گرنگەکانی داهاتوودا بتوانێت رێگری لە سڕکردن و نەبوونی بێلینگهام بکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ریال مەدرید و ڤالێنسیا جەنگەکەیان بردووەتە ناو خاکی سع...

ریال مەدرید و ڤالێنسیا جەنگەکەیان بردووەتە ناو خاکی سعودیە