لۆگۆی رێکخراوی هەنگاو.
52یان کورد بوون
مانگی رابردوو 111 هاوڵاتی لە ئێران دەستگیر کراون
پێشەوا محەمەد
ئامارەکانی رێکخراوی هەنگاو ئاشکرای دەکات مانگی رابردوو لە ئێران 111 هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و لەو ژمارەیە 52یان کوردن.
رێکخراوەکە کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئاشکرایکردووە، لەو رێژە دەستگیرکراوانە نۆ ژن و هەشت منداڵیان تێدایە.
رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، نۆ لە دەستگیرکراوەکان چالاکوانی ئایینی بەهایی، سوننی و شیعە بوون.
لەو مانگەدا هیچ مامۆستایەک دەستگیر نەکراون، بەڵام دوو خوێندکاری زانکۆ لەوانەن دەستبەسەر کراون.
راگەیەندراوەکەی هەنگاو ئەوەشی دەرخستووە، دەستگیرکردنی هەر 111 هاوڵاتییەکەیان یەکلایی کردووەتەوە و ناسنامەکانیان بۆ ئاشکرا بوون.
رێکخراوەکە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی روون نەکردووەتەوە.