یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکەی رووداوەکەی ئەمشەو. وێنە:هاتوچۆی گشتی بەغدا.
لە رێگەی موسڵ بۆ بەغدا
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی بەغدا دەڵێت، ئەمشەو لەسەر رێگای موسڵ بۆ بەغدا رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە، بەهۆیەوە حەوت کەسی گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکە بریندار بوون.
رووداوەکە لەنزیک وێستگەی ئەلریاش بووە، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لەجۆری دۆج چارجەر و ئەوەی دیکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سمندی ئێرانی بووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی هاتوچۆی گشتی هاتوچۆی بەغدا، ئۆتۆمبێلی دۆج چارجەر بەخێراییەکی زۆر لێیخوڕیوە و سوکان لەدەستی وەریگرتووە و پەڕیوەتەوە بۆ ئەو بەری شەقامەکە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری سمند.