چوارەمین ساڵە فێستیڤاڵ دەکرێت

لە فێستیڤاڵی مەخمور بۆ یەکەمجار کورد و عەرەب بەیەکەوە بەشداریان کرد

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە سەیرانگەی ئاوی بن بەردی بناری قەرەچوغ، ئەمڕۆ شەممە چوارەمین فێستیڤاڵی مەخمور بەڕێوەچوو.

ئەمساڵ جیا لەساڵانی رابردوو، تیپێکی هەڵپەڕکێی عەرەب لەو ناوچەی قەراج و کەندێناوە بەشداریان کردبوو.

لە فێستیڤاڵەکە، چەندین بڕگەی جیاواز پێشکەشکران لەوانە “وتنی حەیران و بەستە، هەڵپەڕکێی کوردەواری، هەڵپەڕکێی عەرەبی، پێشانگا، یارییەکۆنەکان و خوێندنەوەی هۆنراوە”.