مۆلیدە لە كوردستان تایبەت بە +964
لە نێوان 12 بۆ 17 هەزار و 500 دینارە
نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى رابردوو دیاریکرا
964+
وریا فەتاح
لە مانگى رابردوودا، بە تێکڕا مۆلیدە ئەهلییەکان لە شارى هەولێر 389 کاتژمێر کاریان کردووە و نرخى هەر ئەمپێرێکیش لە نێوان 12 بۆ 17 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە.
ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە 964ـى وت،”لە مانگى رابردوودا، مۆلیدە ئەهلییەکان بە تێکڕا 389 کاتژمێر کارەبایان بە هاوڵاتیان داوە، بەمەش بۆ هەر ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە کەمترینى بە 11 هەزار و 750 دینار و زۆرترینیشى لە 17 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە.
نرخەکان بەپێى گۆڕانکارى لە خشتەى کارکردنى مۆلیدەکان جیاوازن، چونکە لە هەندێک گەڕەک و ناوچە مۆلیدەکان 24 کاتژمێر کارەبایانداوە و لە هەندێ شوێنیش 19 بۆ 21 کاتژمێر.