ئەمشەو

بە فڕۆکەی F-16 هێرش کرایە سەر چەکدارانی داعش لە کەرکوک

964+

فەهمی نەبی

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاند لە ناوچەی وادی ئەلشای کەرکوک فڕۆکەی جەنگی F-16ی عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان بۆردوومانکردووە.

لە راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی جەنگی هاتووە، “بە پشتبەستنی زانیاری دروستی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانرا پێگەیەکی چەکدارانی داعش خاپوور بکرێت”.

لەلایەکی دیکە هەواڵگری سەربازی بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە سێ چەکداری رێکخراوی داعش کوژراون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانە بێت کە بڵاوکراونەتەوە، هەموو ئەوانەی لەناو حەشارگەکە بوون کوژراون و هەموو کەرەستە و چەکەکانی ناوی لەناوبراون.

بەفڕۆکەی F-16 مۆڵەگەکانی رێکخراوی داعش بۆردوومان کران

بەفڕۆکەی F-16 مۆڵەگەکانی رێکخراوی داعش بۆردوومان کران