تا 12ی شەو

بۆ جاری سێیەم ماوەی دەنگدان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئێران درێژکرایەوە

964+

فەهمی نەبی

بۆ جاری سێیەم دەزگاى هەڵبژاردنەکانى ئێران پرۆسەی دانگدانی درێژکردەوە، ئەمجارە تا کاتژمێر 12ی شەو دەرگای  59 هەزار بنکەی دەنگدان کراوە دەبێت.

وا بڕیار بوو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە دەرگای بنکەکانی هەڵبژاردن دابخرێت، بەڵام جاری یەکەم ماوەی دوو کاتژمێر درێژکرایەوە، جاری دووەم دوو کاتژمێری دیکە و ئەمجارەش دوو کاتژمێر.

ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ 964 وتی، هیچ کات لە رابردوو نەبووە سێجار ماوەی پرۆسەی دەنگدان درێژ بکرێتەوە، رێژەی بەشداری خەڵک لەشارە کوردییەکان زۆر کەمە بەجۆرێک لە شاری جوانڕۆ تا ئێوارە لەکۆی 35 بنکەی دەنگدان ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە نەگەیشتووەتە 200 کەس.

سەرۆکی رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، لەهیچ شارێکی کوردستان رێژەی دەنگدان نەگەیشتووەتە %10ی بەشداری، بەڵام حکومەتی ئێران رایگەیاندووە رێژەی بەشداری %25 بووە.

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمڕۆ هەینی ئێران، 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 ژن.

ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران لە 88 کورسی پێکدێت و 144 کاندید کێبڕکێ بۆ بەدستهێنانی ئەو کورسیانە دەکەن.

پەرلەمانی ئێران کە لە 290 کورسی پێکدێت 15 هەزار و 200 کاندید لە 31 پارێزگاوە کێبرکێ دەکەن و لە 12%ـەی کاندیدەکان ژنن.

بۆ دووەمجار کاتى دەنگدان لە هەڵبژاردنى ئێراندا درێژ کر...

بۆ دووەمجار کاتى دەنگدان لە هەڵبژاردنى ئێراندا درێژ کرایەوە