لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
ئەمساڵ 25 رۆژ پشووە
ئەم مانگە شەش رۆژ پشووی تێدایە
964+
پێشەوا محەمەد
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، مانگی سێ شەش رۆژ پشووی تێدایە، ئەوەش بەهۆی چەند بۆنەیەکەوە کە کەوتوونەتە ئەو مانگەوە.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە، کە رۆژی دەستپێكردنی راپەڕینی گەلی كوردستانە پشووە، هەروەها رۆژی 11ـی مانگ پشووە و یادی راگەیاندنی رێكکەوتننامەی 11ـی ئاداری ساڵی 1970ـیە و رۆژی 14ـی مانگ بەهۆی رۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفای بارزانییەوە پشووە.
هەر بەپێی خشتەی پشووەکە، رۆژەكانی 21 و 22 و 23ـی مانگ، كە جەژنی نەتەوەیی كوردە و سەری ساڵی كوردی و سەرەتای وەرزی بەهارە كراونەتە پشووی فەرمی.
ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان 25 رۆژ پشووی تێدایە، خشتەکەی حکومەت دەریدەخات، مانگی چوار زۆرترین پشووی تێدایە بە حەوت رۆژ، مانگەکانی دوو، هەشت و 11 هیچ پشوویەکیان تێدا نییە.