خوشک و بران
لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندووە لە گوندیێکی سنووری گوێڕ دوو منداڵ خنکاون و تیمێکی ژێر ئاوکەوتنی بەرگری شارستانی بەڕێگاوەن بۆ شوێنەکە.
کاروان میراودەلى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”لەگوندى دەلو گۆل لە سنورى گوێر، دوو منداڵ کە خوشک و براى یەکترین لەناو گۆماوێکدا خنکاون”.
بە وتەى وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر، خوشک و براکە یەکێکیان تەمەنی 9 ساڵە و ئەوەی دیکەیان تەمەنی پێنج ساڵە، خەڵکی گەڕەکی کارێزانی هەولێرن بەسەردان چوونەتە لەو شوێنە بوون.
“تەرمی ئەو دوو منداڵە ئێستا لە پزیشکی دادی هەولێرن، تیمێکی بەرگری شارستانی لەگەڵیان رۆیشتووە بۆ پزیشکی داد” کاروان میراودەلى وای وت.