شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

رێگاى هاتووچۆى گۆمەسپان کراوەتەوە؟

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوى گۆمەسپان، رێگاى کاتى هاتووچۆى بەنداوى گۆمەسپان لە رۆژى 15.2.2024 ژێر ئاو کەوت، ئێستا رێگاکە بەرووى شۆفێراندا کراوەتەوە.

عەبدوڵا حەمەد گەردى، بەرێوەبەرى گروپى سێنک، جێبەجێکارى پڕۆژەى بەنداوى گۆمەسپان بە 964ـى وت، “ماوەى سێ رۆژە رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان بەڕووى شۆفێراندا کراوەتەوە و دەتوانن بەبێ کێشە بەکارى بهێنن”.

دەشڵێت: هەر شۆفێرێک نەیزانیوە کە رێگاکە کراوەتەوە با لەمەودوا لەوێوە بە ئاسایى هاتووچۆى خۆى ئەنجام بدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائێستا بەشێک لە شۆفێران نازانن کە رێگاکە کراوەتەوە و بۆ هاتووچۆ رێگاى کۆیە دەگرنەبەر.

رێگاى گۆمەسپان بە تەواوەتى داخرا

رێگاى گۆمەسپان بە تەواوەتى داخرا