عێراق بڕیاریداوە

بڕیارێك زیاتر لە 140 هەزار قوتابی لە هەرێم بێبەش دەکات لە خوێندن

964+

ژووری هەواڵ

ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە لەدژی داخستنی ئەو قوتابخانانەی کە خوێندن تێیاندا عەرەبییە و منداڵی ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لێی دەخوێنن، بەگوێرەی ئامارێک، ئەو بڕیارە زیاتر لە 140 هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەش دەکات.

رۆژی 14ی مانگی رابردوو، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا لە کۆتایی مانگی تەموزدا نوێنەرایەتییەکانی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دابخات، راشیگەیاند، ئەمە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیراندایە بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان.

لە دواین کاردانەوەدا لەدژی ئەم بڕیارە، رۆژی پێنجشەممە 29.2.2024، قوتابییە ناڕازییەکان و کەسوکاریان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، گردبوونەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو کە رۆژی 30ی تەمموزی 2024 وەک دوا وادە بۆ داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان دیاریبکات و لەسەر بنەمای ئەوەش وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە.

زیانەکانی ئەو بڕیارە تەنیا بەر خێزانە ئاوارەکانی نێو کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان ناکەوێت، بەڵکو منداڵی زۆربەی ئەو خێزانە عێراقییانەش لە خوێندن بێبەش دەبن کە لە پارێزگاکانی هەرێمدا نیشتەجێن، ژمارەیان هەزاران کەسە و لەدوای ساڵی 2003ـەوە عێراقیان جێهێشتووە.

لە رێکەوتی 25.7.2023، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، 152 هەزار ئاوارەی نێوخۆی عێراق و 60 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و 140 قوتابخانەمان خستووەتە خزمەتیان.

هەرێمی کوردستان؛ 9% منداڵان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە

هەرێمی کوردستان؛ 9% منداڵان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە