نوسراوی بۆ وەزیر نارد

پەرلەمانتارێکی عێراق: گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەران رابگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە نوسراو داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە، رێگە لە “بەزۆر” ناردنەوەی پەنابەرە عێراقیییەکان بگرێت.

ئەو ئەندامە لە نوسراوەکەدا داوا دەکات، حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن، بە مەبەستی رێگە گرتن لە ناردنەوەی بە زۆری پەنابەرانی عێراقی بۆ عێراق لە وڵاتانی هاندەران، چونکە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ و لەهەمان کاتیشدا بڕیاری پەرلەمانی عێراق هەیە، کە باس لەوەدەکات نابێت پەنابەرانی عێراقی بەزۆر بنێردرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.2.2024، دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ی وت، نوسراوێکی ئاڕاستەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراق کردووە، بەمەبەستی رێگەگرتن لە ناردنەوەی بە زۆری پەنابەرانی عێراق لە وڵاتانی ئەوروپا.

ئەو ئەندامە، پێی وایە ناردنەوەی “بەبێ رەزامەندی خۆیان”پێشێلی بنەماکانی مافی مرۆڤە، چەند ساڵێکە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی بڕیاری ناردنەوەی پەنابەرانیان هەیە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، هاوکات لەنێو ئەو بڕیارەشدا بەشێک لە پەنابەرانی عێراقی تێدابوون، و بەشێکیشیان لەم دواییانەدا گەڕێندرانەوە بۆ عێراق، بڕیاریشە لە داهاتوودا پەنابەری زیاتر رەوانەی عێراق بکرێتەوە.

یەکێک لەو وڵاتانەی چاوی لەسەرە ئەڵمانیایە، بەپێی راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی هاوبەشی نێوان دوو میدیای دەوڵەت، بە ناوەکانی (ڤێ دێی ئێر WDR و ئێن دێی ئێر NDR) کە رێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان هەردوو حکومەتی ئەڵمانیا و حکومەتی عێراق کراوە بۆ ناردنەوەی کۆچبەرانی عێراقی دانیشتووی ئەڵمانیا.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە لە کۆی 26000 کۆچبەری عێراقی کە دیپۆرتکردنەوە دەیانگرێتەوە، 164 کەسیان دیپۆرتکراونەتەوە.

تا مانگی نیسان پەنابەرە ئێزدییەکانی ئەڵمانیا دیپۆرت ن...

تا مانگی نیسان پەنابەرە ئێزدییەکانی ئەڵمانیا دیپۆرت ناکرێنەوە

لەبارەی ناردنەوەی کۆچبەران عێراق و ئەڵمانیا رێککەوتنێ...

لەبارەی ناردنەوەی کۆچبەران عێراق و ئەڵمانیا رێککەوتنێکی نهێنیان واژۆ کردووە