سه‌ندیكاى كرێكارانى دهۆك قسه‌ى خۆى هه‌یه
کرێکارێکی بەنگلادیشی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەو کرێکارە بەنگلادیشییەی چەند رۆژێک لەمەوبەر له دهۆك تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەست دا .
بەپێی زانیارییه‌كانى 964، دوای نیوەرۆى رۆژى 24.2.2024 کرێکارێکی بەنگلادیشی لەسەر شەقامی KROـى دهۆك، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ ده‌بێت و راسته‌وخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرا، به‌ڵام بەهۆی سەختی ئه‌و برينەى به‌هۆى رووداوه‌كه له جه‌سته‌ى دروست بوبوو گیانی لەدەستدا.
تابان فازڵ، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی گشتی دهۆک بۆ 964 گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و كرێكاره به‌نگلادیشیه‌ى له نه‌خۆشخانه دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه، وەلات ئۆزمان سه‌رۆكى لقی دهۆکى سەندیکای کرێکاران بە 964ـی وت، كرێكاره‌كه ناوی سوهێلە و تەمەنی 35 ساڵە و به شێوه‌ى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای ئەتروش كارى كردووه.
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه له چه‌ند سۆشیاڵ میدیا و ده‌زگایه‌ك وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و كرێكاره به‌مه‌به‌ست خۆى له ئۆتۆمبێله‌كه دابێت، یان چه‌ند جارێك تووشی رووداوى هاتوچۆ بووبێت، وتیشی “یه‌كه‌مجاره ئه‌و كرێكاره تووشی رووداوى هاتوچۆ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ش گیانى له‌ده‌ستداوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن