رۆناڵدۆ
چی کردووە؟
رۆناڵدۆ سزا درا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی شه‌باب نواندی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی یانه‌ی نه‌سڕی سعودی سزا درا.
لیژنه‌ی رێككار و ره‌وشت له فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیه، بڕیاری دا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی به را‌گرتن بۆ یه‌ك یاری و پێبژاردنی بڕی 10 هه‌زار ریال سعودی سزا درا، هه‌روه‌ها یانه‌كه‌شی ده‌بێت 20 هه‌زار ریال بده‌ن به یانه‌ی شه‌باب، كه پاره‌ی پێشكه‌شكردنی سكاڵای یانه‌كه‌یه.
له یاریی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له نێوان نه‌سڕ و شه‌باب، كه له یاریگه‌ی شه‌باب كرا، نه‌سڕ به 3-2 گۆڵ بردییه‌وه، به‌ڵام رۆناڵدۆ تووڕه كرا و ئه‌ویش چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر هانده‌ران كرد، كه دووربوون له گیانی وه‌رزشی و دابونه‌ریتی وه‌رزشی.