دوو تیپی کوردستان لە چوارگۆشەی زێڕینن
نه‌ورۆز ئه‌ركی قورسه و هه‌ولێر و دهۆكیش چاویان له بردنه‌وه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته ده‌بێته‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش ده‌یه‌وێت ئه‌مانه‌ی به‌غدا تێكبشكێنێت و دهۆكیش له به‌سڕا یاریی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29.2.2024 گه‌ڕی 17ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌ستپێده‌كات و له ده‌ستپێكی یارییه‌كاندا یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته ده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كه به‌هێز بێت و شوڕته یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی عێراق و له پله‌كانی پێشه‌وه‌یه، به‌ڵام نه‌ورۆزیش تیپێكی تۆكمه‌ی هه‌یه و له گه‌ڕی رابردووش بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا تۆمار كرد.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ تیپه‌كه‌ی وه‌لی كه‌ریم ئه‌ركی قورسه، به تایبه‌تی كه سێ یاریزانی گرنگی تیپه‌كه یاریی ناكه‌ن.
په‌یجی یانه‌ی نه‌ورۆز بڵاویكرده‌وه، دیار یاخی و ئیبراهیم تۆمیوا به‌هۆی پێكان و محه‌مه‌د سامی به‌هۆی راگیرانه‌وه یاریی ناكه‌ن.
نه‌ورۆز له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه به 26 خاڵ و شوڕته‌ش له پله‌ی دووه‌مه به 35 خاڵ.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر دوای دوو ئه‌نجامی باشی رابردووی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات.
هه‌ولێر له دوو یاریی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، چوار خاڵی كۆكرده‌وه، له كه‌ربه‌لای برده‌وه و له‌گه‌ڵ نه‌جه‌فیش یه‌كسان بوو.
هه‌ولێر ئێستا له پله‌ی 11یه و 17 خاڵی هه‌یه، ئه‌مانه‌ی به‌غداش له پله‌ی 18یه و 12 خاڵی هه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوێنی ئێواره دوایه‌كه‌ی مه‌شقی له یاریگه‌ی برایه‌تی ئه‌نجام دا و خۆی بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، یانه‌كه‌یان بۆ یاریی ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه و ئامانجی بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه.
وتیشی: تەواوی یاریزانان بۆ یارییەکە ئامادەن، بارودۆخی تیپەکەش زۆر باشە دوای ئەوەی بەشێکی پارەی گرێبەست و موچەی یاریزانەکانیش دراوە”.
له یارییه‌كی دیكه‌ی گرنگی ئه‌مڕۆدا یانه‌ی دهۆك له شاری به‌سڕه رووبه‌ڕووی یانه‌ی مینا ده‌بێته‌وه.
دهۆك بارودۆخی باشه و له پله‌ی سێیه‌مه به 27 خاڵ و یانه‌ی میناش له پله‌ی 12یه و 17 خاڵی هه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
نه‌ورۆز- شوڕته 02:30
هه‌ولێر – ئه‌مانه‌ی به‌غدا 05:00
مینا – دهۆك 05:00
ته‌ڵه‌به – حدوود 07:30.