دوو كه‌سیش ده‌ستگیر كراون

ئه‌و شه‌ش كه‌وه‌ى له‌ به‌ستۆڕه‌ راوكرابوون له‌ سه‌فین ئازاد كران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و شه‌ش كه‌وه‌یان ئازاد كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دواى راوكردنیان له‌ به‌ستۆره‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.

دڵشاد هیرانی، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ 964ـى وت، دوو كه‌س له‌ راوكه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركران و راده‌ستى دادگا كراون.

وتیشی “پۆلیس ئه‌و كه‌وانه‌ى راده‌ستى ئێمه‌ كرد و ئێمه‌ش له‌ چیاى سه‌فین ئازادى ناو سروشتمان كردنه‌وه‌”.

هه‌ر كه‌سێك راوى باڵنده‌ بكات، بە پێی ماددەی 42 لە یاسای ژمارە (8ـی ساڵی 2008)ـى یاسای پاراستن و چاککرنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كه‌ سزاده‌كه‌ى هه‌م پێبژاردنى مادیه‌ هه‌میش زیندانی كردنیه‌تى.

رۆژى 23.6.2023 دادگاى كه‌تنى پیرمام، هه‌ر له‌ سنوورى به‌ستۆڕه، بڕیاریدا به‌ زیندانى كردنى راوكه‌رێك و دواتریش سزاى پێبژاردنیشی بۆ كردبوو.

راوكه‌ره‌كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن پۆلیسی دارستان و ژینگه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوو كه‌ له ‌رێگه‌ى چه‌كى تاپڕه‌وه‌ راوى پێنج سوێسكه‌ى كردبوو.

دادگاى پیرمام بڕیاری زیندانیكردنى بۆ راوكه‌رێك ده‌رك...

دادگاى پیرمام بڕیاری زیندانیكردنى بۆ راوكه‌رێك ده‌ركرد