پاریس هاوینی داهاتوو میوانداریی ئۆڵمپیاد دەکات. فۆتۆ: ئاژانسەکان
چۆن دزرا؟
سیستمی ئاسایشی ئۆڵمپیادی پاریس دزرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، سیستمی ئاسایشی تایبه‌ت به ئۆڵمپیادی پاریس 2024 دزرا.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، سیستمه‌كه له‌ناو كۆمپیوته‌ری ئه‌ندازیارێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پاریس بووه و له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وێستكه‌ی گار دوو نور لێی دزراوه.
ئه‌ندازیاره‌كه به پۆلیسی راگه‌یاندووه، كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی و فلاش میمۆرییه‌كه‌ی، كه له ناو جانتاكه‌دا بووه، زانیاری ورد و هه‌ستیاری تێدایه، به تایبه‌تی پلانی به‌دیلی پۆلیسی پاریس، بۆ پاراستنی ئاسایشی یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی 2024.
ئێستا پۆلیس ده‌ستی به گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره دزراوه‌كه‌ی ئه‌ندازیاره‌كه.
بڕیاره ئه‌م هاوینه یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی هاوینه له پاریس به‌ڕێوه‌بچێت.