هەواڵەکان
هۆشداری لە کڕینی میوەی میسری دەدرێت و سێ کەسیش لە هەولێر دەستگیر کران
ژووری هەواڵ
هۆشدارى ده‌درێته خه‌ڵكى خانه‌قین، كه میوه‌ى وڵاتى میسر نه‌كڕن، چونكه ده‌ڵێن سێ نه‌خۆشی به‌دواوه‌یه كه یه‌كێك له‌وانه شێرپه‌نجه‌یه.
ئه‌و میوه میسریهى له بازاڕه‌كانى خانه‌قین هه‌ن، بریتین له پرته‌قاڵ و هه‌نار و فراوله.
سه‌ڵاح وهندى به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ره‌نتینه‌ى كشتو‌كاڵى له بنكه‌ى ساڵح ئاغا له سنوورى گه‌رمیان به964ـى وت، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه كه میوه‌ى میسری نه‌خۆشی به‌دواوه‌یه و چونكه به ئاوی پیس و قورس ئاوده‌درێت.
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته رێگرى له هاتنى میوه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه ده‌ڵێت پێشتر چه‌ند وڵاتێك به‌هه‌مان هۆكار قه‌ده‌غه‌ى هاتنى میوه‌ى میسرییان بۆ وڵاته‌كانیان راگه‌یاندووه.
له هه‌ولێر سێ كه‌س له‌سه‌ر دزین و ده‌ستكاریكردنى شوێنه‌وار ده‌ستگیر كران
شوێنهوارهكه گۆڕستانى گوندى دوێنه له سنوورى قه‌زاى پیرمام و شوێنه‌وار ده‌ڵێت، به‌شێك له گۆڕه‌كان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى دزینى شوێنه‌وار و هه‌ندێك له كێلى گۆڕه‌كانیشیان شكاندوون
كه‌یفى مسته‌فا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم به 964ـى وت، دواى سه‌ردانیان بۆ ئه‌و گۆڕستانه، توانیان سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن به تۆمه‌تى دزینى شوێنه‌راو له‌ناو ئه‌و گۆڕستانه و شێواندنى گۆڕه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ زیاتر پاراستنى ئه‌م شوێنه‌وارانه بڕیاریان داوه له داهاتوودا هۆڵێكی تایبه‌ت دروست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ى لێ دابندرێن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری دا وانەکانی قۆناغی 12 بە رێژەی 12% و 18% کەمبکرێنەوە و ئەو قوتابخانانەی درەنگیش دەستیان بە دەوام کردووە پشووی بەهارەیان نابێت.
بە پێی بڕیارەکە، ئەو قوتابخانانەی لە مانگی نۆی ساڵی رابردووەوە دەوامیان دەستپێکردووەتەوە، لە 11 تاوەکو 23ـی ئادار پشوویان دەبێت، بەڵام ئەوانی دیكه پشوو وەرناگرن و قەرەبووی ئەوکاتانە دەکەنەوە کە بایکۆت بوون.
نورەددین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان، ئاشکرای کرد، مەبەستیان له بڕیارانه ئه‌وه‌یه وانەکانی ناوچەی بایکۆت لەگەڵ ئەو ناوچانە یەکسان بکەنەوە کە لە سەرەتاوە دەوامیان کردووە.