تا راپه‌ڕین ته‌نیا رێگاى پیاده‌ى هه‌بوو
سه‌ختترین رێگاى گوندێكى سكتان قیڕتاو ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى سكتانى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، سه‌ختترین رێگاى گوندێك قیڕتاو ده‌كرێت، كه له دواى راپه‌ڕینه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار رێگاى بۆ دروستكراوه و به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێگایه تێكچووه و پڕه له چاڵ و چۆڵ.
گوندى كونه‌فلوسه‌ى سه‌ر به‌و ناحییه‌یه له ساڵانى بیسته‌كان ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه، كه‌وتووه‌ته سه‌ختترین شوێن، له دوو لاوه به چیا ده‌وره دراوه و پێشتر سه‌ر به ناحیه‌ى هیرانى سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه بووه.
هاوینان نزیكه‌ى 50 ماڵى لێ ده‌ژی، به‌ڵام كه ده‌بێته زستان ته‌نیا 15 ماڵى لێ ده‌مێننه‌وه.
تا راپه‌ڕین، ته‌نیا رێگاى پیاده بۆ ئه‌م گونده ده‌چوو، به‌ڵام له دواى راپه‌ڕینه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار رێگایه‌كى سه‌ره‌كى له گوندى كاموسه‌كه‌وه بۆى دروستكراوه، كه درێژییه‌كه‌ى نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه‌شیه‌وه، چه‌ندین لۆفه و پێچی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌دا دروستكراون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان به 964ـى وت، ده‌مێكه داواكارى خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان بۆ چاككردن و قیڕتاوكردنى ئه‌م رێگایه‌ى به‌رزكردووه‌ته‌وه و رۆژى 25.2.2024 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و خراوه‌ته ته‌نده‌رینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردن.
وتیشی “پێشتر رێگاكه ته‌نیا یه‌ك چین قیڕتاوكردنى بۆ كرابوو، بۆیه زوو تێكچوو، ئێستا دواى چاككردنه‌وه‌ى، قیڕتاوكردنى ته‌واوى بۆ ده‌كرێته‌وه”.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ى كه وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژى 10.3.024 دوا رۆژه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكان ته‌نده‌ره‌كانى خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، روونیكرده‌وه كه له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى داهاتووه‌وه ده‌ست به كاره‌كانى قیڕتاوكردنى ئه‌م رێگایه ده‌كرێت.