رێگاكه شەش مەتر فراوان کراوە
جوتیارانى سێگردكان زه‌ویه‌كانیان بۆ فراوانكردنى رێگایه‌كى كشتو‌كاڵى به‌خشی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكانى سه‌ر به كۆیه، رێگایه‌كى تایبه‌تى كشتو‌كاڵى فراوانكرا و جوتیارانیش خۆیان به به‌خشینى زه‌ویه‌كانیان هاوكاریان كردووه.
بەكر فەیسەڵ بەڕێوەبەری ناحیەى سێگردكان، به 964ـى وت، رێگاكه ناوى رێگای ئاڵەبەوه و پێشتر هه‌بووه، به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌بوو بۆ هاتوچۆى جوتیاران.
وتیشی “تواندرا رێگاكه تاوه‌كو شه‌ش مه‌تر فراوان بكرێت، كه پێشتر سێ تا چوار مه‌تر بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جوتیاران نه‌یانده‌توانى وه‌ك پێویست ئامێره‌كانى كشتو‌كاڵى به‌و رێگایه‌دا هاتوچۆى پێبكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردکان، به‌خشینى زه‌وی له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه بۆ فراوانكردنى رێگاكه به‌كارێكى هه‌ره‌وه‌زى و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى زانى كه له سنووره‌ى ناحیه‌كه‌ى ئه‌نجامیان داوه.
له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان نۆ گوند هه‌ن زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى بۆ بژێوى ژیانیان به‌پله‌ى یه‌كه‌م پشت به كشتوكاڵ و دواتر ئاژه‌ڵدارى ده‌به‌ستن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئه‌و رووبه‌ره زه‌ویه‌ى جوتیاران بۆ فراوانكردنى رێگاكه به‌خشیویانه ده‌ستنیشان نه‌كراوه، چونكه هه‌ر جوتیارێك له‌و زه‌ویه‌ى كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌م رێگایه ئه‌و به‌شه‌ى پێویست بووبێ به‌ر رێگاكه‌ى بخات، به‌خشیویه‌تى.