له جیاتى 365 رۆژ 366 رۆژە
ئه‌مساڵ رۆژێکی زیاتر دەبێت بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ 2024، له جیاتى 365 رۆژ، 366 رۆژه، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارده‌یه‌ك هه‌ر چوار ساڵ جارێك دووباره ده‌بێته‌وه و مانگى شوباتیش له‌و ساڵه‌دا له‌جیاتى 28 رۆژ ده‌بێته 29 رۆژ.
شوبات یه‌كێكه له‌و مانگانه‌ى ساڵ به‌ته‌نیا خاوه‌نى 28 رۆژه له‌به‌رامبه‌ردا 11 مانگه‌كه‌ى دیكه له 30 یان 31 رۆژ پێكهاتوون.
ئه‌ژى چه‌تۆ حه‌سه‌ن، شاره‌زاى گه‌ردوون، بۆ 964ـى روونكرده‌وه كه زیادبوونى ئه‌م رۆژه بۆ مانگى شوبات له هه‌ر چوار ساڵ جارێك، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ره‌سه‌ندا ژماره‌ى رۆژه‌كانى ساڵ به به‌رده‌وامى 365 و چارێگه رۆژێكه، نه‌ك به‌ته‌نیا 365 رۆژ بێت.
وتیشی “سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى به ده‌ورى خۆردا 365 و چاره‌گێك رۆژ ده‌خایه‌نێت، واتا 365 رۆژ و پێنج كاتژمێر و 48 خوله‌ك و 45 چركه”.
كۆكراوه‌ى ئه‌و چاره‌گه رۆژه له ماوه‌ى چوارساڵدا رۆژێك له‌سه‌ر رۆژژمێرى زایینى زیاد ده‌كات و ده‌بێته 366 رۆژ.
بۆ ئه‌وانه‌ى له‌دایكبووى رۆژى 29ـى شوباتن، ناتوانن ساڵانه یادی له‌دایكبوونیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانیش پێویسته چاوه‌ڕێى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و چاره‌گه رۆژانه‌ى چوارساڵه‌كه بكه‌ن تا رۆژى له‌دایكبوونیان دێت و به‌مه‌ش چوار ساڵ جارێك ده‌توانن رۆژى له‌دایكبوونیان بكه‌نه‌وه.