لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی جامی کاراباو 2023-2024
به 10 یاریزانی پێكراوه‌وه
لیڤه‌رپوول جامی كاراباوی برده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و 25.2.2024 له یاریی كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را “جامی كاراباو”، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یانه‌ی چێڵسیی برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن كرا و كاتی ئاسایی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له خوله‌كی 118 و كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌می زیادكراو، لیڤه‌رپوول تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی له رێگه‌ی به‌رگریكار ڤێرجل ڤان دایك تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ جاری ده‌یه‌م له مێژوویدا بووه براوه‌ی جامی كاراباو.
ئه‌مه له كاتێكدایه لیڤه‌رپوول پێش یارییه‌كه 9 یاریزانی پێكراوی هه‌بوو، دیارترینیان محه‌مه‌د سه‌ڵاحه، هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا گرافنبێرشیش تووشی پێكان بوو.