دیمەنی چاندنی دار لەبەردەم گۆڕستانی کۆنی هەولێر.وێنەئەندازەی پارکەکانی هەولێر
چالاکییەکان بەردەوام دەبن
لە رۆژی ژینگەی هەولێر بەردەم گۆڕستانێک دارڕێژ کرا
توانا نەقی
لە چالاکییەکدا بۆ رۆژی ژینگەی هەولێر، بەردەم گۆڕستانی کۆنی هەولێر دارڕێژ کرا و سەدان گوڵیش بەخشرایە شۆفێران، چالاکییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ 25.2.2024 لە چالاکیەکدا بۆ رۆژی ژینگەی هەولێر ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، بە هاوکاری رێکخراوێکی ژینگەیی 200 گوڵی جۆراوجۆر و چەندین دار لە بەردەم گۆڕستانی کۆنی هەولێر چێندرا.
رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، هەموو 22.2. ساڵێک بە رۆژی ژینگەیی هەولێر دەستنیشانکراوە و لە ماوەی هەفتەیەکدا چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
وتیشی، یەکێک لە چالاکاییەکانی ئەو هەفتەیە چاندنی 22 داری لانکستڕۆم بووە لە بەردەم گۆڕستانی کۆنی هەولێر و دابەشکردنی 200 گوڵ بووە بەسەر شۆفێراندا.
هەروەها هەر لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دارستانی کەسنەزان پاک دەکەنەوە و لە چالاکییەکی دیکەدا چەندین باڵندەی کێوی بەرەڵا دەکەنە ناو سروشتەوە.
به گوێرهی نوێترین داتا، رێژهی سهوزایی له ههولێر له 20% نزیكبووهتهوه.