لە دەشتی هەولێر

لەماوەی مانگێدا سێ حاڵەتی دزینی مەڕوماڵات تۆمارکراوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەماوەی مانگێکدا لە گوندەکانی دەشتی هەولێر سێ حاڵەتی دزی مەڕوماڵاتی هاوڵاتییان تۆمارکراوە و قایمقامی قوشتەپە دەڵێت، لیژنەیەک پێکهاتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 لە گوندی مورتکەی سەربەناحیەی قوشتەپە شەوی 20.1.2024 شوانکارەیەکی ئەو گوندە 24 سەر مەڕی لێ دزراوە، لە 1.2.2024 لەگوندی قوڵتەپەی ئەو ناوچەیە 30 سەر مەڕی ئاژەڵدارێکی تر دزراوە، شەوی رابردوو دیسان 32 سەر مەڕی ئاژەڵدارێکی تری ئەو ناوچەیە دزراوە.

بژار مەلا خدر قایمقامی قوشتەپە، ئەو زانیاریانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “لیژنەیەک لە ئاسایش و پۆلیسی ناوچەکە پێکهاتووە و چاودێری وردی ئەو حاڵەتانە دەکەن کە تۆمارکراون، ئەم ناوچەیە سنورێکی فراوانی هەیە”.

قەزای قوشتەپە دەکەوێتە بەشی باشوری شاری هەولێر، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاری بە قەزابوونی قوشتەپەیدا.

ئەو كەسەی 150 سەر مەڕەكەی دزیبوو دەستگیركرا

ئەو كەسەی 150 سەر مەڕەكەی دزیبوو دەستگیركرا

ئەو کەسەی 80 سەرمەڕی بردبوو دەستگیرکرا

ئەو کەسەی 80 سەرمەڕی بردبوو دەستگیرکرا