لافاو لە بەشێک لە شەقامەکانی بەغدا دروست بووە . فۆتۆ (AFP)
کەشوهەوا نالەبارە
لە پێنج پارێزگای عێراق ئەمڕۆ پشووی فەرمییە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمییە و حەوت پارێزگاش سبەینێیان کردووەتە پشوو.
ئاژانسی هەواڵەکانی عێراق رایگەیاند، پارێزگاکانی، دیوانیە، نەجەف، بابل، زیقار و مووسەنا، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، رۆژی یەکشەممەیان کرد بە پشووی فەرمی.
هەروەها حەوت پارێزگای عێراق، بەبۆنەی مەراسیمی یادەکانی ناوەڕاستی مانگی شەعبانەوە، رۆژی دووشەممەیان کردووە بە پشووی فەرمی.
ئەو پارێزگایانەی رۆژی دووشەممەیان کردووە بە پشوو بریتین لە، کەربەلا، واست، بابل، مووسەننا، زیقار، بەسڕە و میسان.
شیعەکانی جیهان و بەتایبەتی شیعەکانی عێراق، لەدوای نیوەی مانگی شەعبان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ئیمامی مەهدی، رێوڕەسمی ئایینی سازدەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن.