کاردانەوەی دروست کردووە

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نینۆکەکانی رەش دەکات؟

964+

سۆما حەکیم زادە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی، جارێکی دیکە مشتومڕی لە سۆشیاڵ میدیا دروست کرد، بە دانانی بۆیەی رەش لەسەر نینۆکی پێیەکانی.

لە چەند رۆژی رابردوودا رۆناڵدۆ وێنەی خۆی و کوڕەکەی لە لاپەرەی خۆیدا لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و دەرکەوتەوە، کە دیسان لەسەر نینۆکەکانی پێی کریستیانۆ بۆیەی رەش هەیە، ئەمەش کاردانەوەی سەرسوڕهێنەری زۆرێک لە هاندەرە عەرەبەکانی بەدوای خۆیدا هێنا. پێشتریش لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ مەیامی، وێنەکانی بڵاوکرانەوە، کە بۆیەی رەشی بە نینۆکی پێیەوەیە.

هەندێک گریمانە دەکەن، رۆناڵدۆ بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەوکردن، بۆیەی رەشی لە نینۆکی دابێت، کە لەسەر پەنجەی پێی دروست بووە، بەڵام هێشتا هەندێک بە نەشیاوی دەزانن بۆ ئەستێرەیەکی وەک ئەو.

لە لایەکی دیکەشەوە هەندێک کەس پێیان وایە ئەگەر سوودی بۆ چارەسەرکردن هەبێت، هیچ شتێکی خراپ نییە رۆناڵدۆ بەکاری بهێنێت، هەرچەندە رەنگە هۆکاری پزیشکیشی هەبن، بەڵام بە رواڵەت هەڵسوکەوتی رۆناڵدۆ هەمیشە هەر جێی مشتومڕە بۆ بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا.

رۆناڵدۆ چینییه‌كانی بێ هیوا كرد

رۆناڵدۆ چینییه‌كانی بێ هیوا كرد