حاسڵاتی رۆژ

بایدن هۆشداریی به‌ نه‌ته‌نیاهۆ ده‌دات و رێككه‌وتنی دیله‌كانیش نزیك نییه‌


ژووری هه‌واڵ

ئەفریقای باشوور داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە شایەتی دژی ئیسرائیل بدەن، بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەزە.

سەرۆکی بەرازیل دەڵێت: قبووڵکراو نییە یەک دەنگی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشدا رێگری لە دەرکردنی بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەزە بکات.

سەرۆکایەتی فەرەنسا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: ماکرۆن و بایدن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە بەپەلەی هاوکاری و یارمەتییە مرۆییەکان بنێردێتە ناو کەرتی غەزە، سەرۆکی بەرازیلیش دەڵێت، هیچ قبولکراو نییە ژن و منداڵان بەبێ خواردن لە غەزە بمێننەوە.

سوپای ئەمریکا رایگەیاند: 7 مووشەکی کروزی دژە کەشتی حوسییەکانیان لەناوبرد کە ئامادەکرابوون بۆ هەڵدان لە دەریای سوور.

رادیۆی فەرمی ئیسرائیل رایگەیاند، نوێنەری بایدن هۆشداریی داوەتە ناتانیاهۆ کە واشنتۆن و وڵاتانی عەرەبی بەردەوام دەبن لە پلانەکانیان ئەگەر ئیسرائیل جووڵە نەکات.

میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن: تا ئێستا هیچ رێکەوتنێکی نزیک نییە بۆ ئازادکردنی دیلەکان، بەڵام ئامانج ئەوەیە پێش مانگی رەمەزان بگەینە رێکەوتن.