كه‌س ئه‌و تیپه راناگرێت
لیڤه‌ركوزن و ئه‌لۆنزۆ گڕیان له ئاماره‌كانی بۆندسلیگا به‌ردا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاماره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن زیاتر هه‌ڵده‌كشێن و هه‌مووانی سه‌رسام كردووه و تیپه‌كه له خه‌ونه له‌مێژینه‌كه‌ی نزیكه.
له ده‌ستپێكی گه‌ڕی 23ی خولی ئه‌ڵمانیا، شه‌وی رابردوو بایه‌رلیڤه‌ركوزن به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا له یانه‌ی ماینزی برده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه بایه‌رلیڤه‌ركوزن ئێستا به 11 خاڵ له پێش بایرن میونشنی ركابه‌ری راسته‌وخۆیه‌تی و ئەمڕۆ بایرن یاریی خۆی لە گەڕی 23 ئەنجام بدات.
تۆڕی سكواكا بۆ ئاماره‌كان بڵاویكرده‌وه، بایه‌رلیڤه‌ركوزن به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر چابی ئه‌لۆنزۆی ئیسپانی، له 33 یاریی له‌سه‌ریه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا نه‌دۆڕاوه.
لیڤه‌ركوزن هەروەها ئه‌م وه‌رزه له بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا، تاكه تیپه نه‌دۆڕاوه، له 23 گه‌ڕدا 19 بردنه‌وه و 4 یه‌كسانبوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش درێژترین ماوه‌یه بۆ تیپێك كه له مێژووی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا تووشی دۆڕاندن نه‌بووبێت.
ئه‌نجامه‌كانی بایرلیڤه‌ركوزن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌لۆنزۆ، وایكردووه تیپه‌كه له خه‌ونه مێژووییه‌كه‌ی نزیكببێته‌وه، كه بردنه‌وه‌ی نازناوی بۆندسلیگایه بۆ یه‌كه‌مجار، چونكه تیپه‌كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.