ئه‌مڕۆ چله‌ی ماته‌مینی پێشڕه‌و دزه‌یی و كچه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، كاتژمێر 10:00ی به‌یانی، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر چله‌ی ماته‌مینی بۆ پێشڕه‌و دزه‌یی گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری كوردستان و ژینای كچی به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتر له‌ 17ی ئه‌م مانگه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای بابیلۆن، كه‌ ئه‌رمكی ئاماده‌كردنی رێوڕه‌سمه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆیه‌، به‌ 964یان راگه‌یاند، كه‌ چله‌كه‌ له‌ 24.2.2022 له‌ ئاستێكی باڵادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كی و درۆنییه‌ی، كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی مانگی رابردوو كردییه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، پێشڕه‌و دزه‌یی، گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری كورد و شاری هه‌ولێر، خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی فالكۆن و ئیمپایه‌ر، له‌گه‌ڵ كچێكی به‌ ناوی ژینا، كه‌ ته‌مه‌نی كه‌متری ساڵێك بوو، هه‌روه‌ها میوانێكی، كه‌ ئه‌ویش سه‌رمایه‌دارێك بوو، لە ماڵەکەی خۆیدا گیانیان له‌ ده‌ست دا، جگه‌ له‌وه‌ 16 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه‌ ژن و دوو منداڵی پێشڕه‌ویان له‌گه‌ڵدا بوو.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی، كاردانه‌وه‌ی زۆری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌ و عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سكاڵای له‌سه‌ر ئێران تۆمار كرد.

بۆ هێرشەکانی سەر هەولێر ئەمریکا بەم شێوەیە کاردانەوە د...

بۆ هێرشەکانی سەر هەولێر ئەمریکا بەم شێوەیە کاردانەوە دەردەبڕێت