زیانی بە دوو دار گەیاندبوو

ئەو کەسەی لەناو بلواری رانییە ئاگری کردەوە قەرەبووی دارەکانی کردەوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو کەسەی لەناو بلواری شاری رانییەدا ئاگری کردەوە و زیانی بە دوو دار گەیاند، لە لایەن شارەوانیی رانییەوە بانگ کراوە و قەرەبووی دارەکانی پێ کراوەتەوە.

رۆژی سێشەممە شارەوانیی رانییە وێنەیەکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا کەسێک لەناو بلواری ناوبازاڕی رانییەدا لەنێوان دوو داردا ئاگری کردووەتەوە.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانییە بە 964ـی راگەیاند، دوو دار بەهۆی ئاگرکردنەوەکە زیانیان بەرکەوتبوو و ناشیرین بووبوون، ئەو کەسە بانگ کرا و ئامادەیی خۆی دەربڕی قەرەبووی دارەکان بکاتەوە.

وتیشی، “ئەو کەسە چەند دارێک دەکڕێت و دەیباتە نەمامگەی رانییە و لەوێ ئامادە دەکرێنەوە بۆ دووبارە رواندنەوە”.

پێشتر سەرپێچیی لەو شێوەیە نەکراوەتە سەر دار و باخچە و پارکەکانی رانییە، بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی رانییە ئەوە یەکەمجار بووە بەو شێوەیە راستەوخۆ زیان بە دار بگەیەندرێت.

وتیشی، “ئیجرائات و قسەکردنمان بۆ ئەوە بوو تا ئەو هەڵسوکەوتە و زیانگەیاندن بە دار لە هەرشوێنێک بێت نەبێت بە دیاردە و خەڵکی دیکەش هەمان کار بکات”.

وێنەیەک شارەوانیی رانیەی هێنایە سەرخەت

وێنەیەک شارەوانیی رانیەی هێنایە سەرخەت