بەنیازی ئەلبومێکە
بڕواناکەیت ئەم دەنگە زوڵاڵە لەم پیاوە خنجیلەیەوە بێت
964+
پەری ساڵح
کوڕە منداڵێکی رۆژهەڵاتی بەناوی ژیار قوڕەیشی، بووەتە ترێندی گەرمی سۆشیال میدیا و دەنگە ژێیەکانی بە هێندەی چیایەکی کوردستان بەرزە.
ژیار قورەیشی لە تەمەنی 4 ساڵیەوە بەهرەی دەنگخۆشی تێدا هەڵکەوتووە، ئێستا 11 ساڵ تەمەنیەتی و قوتابی قۆناغی پێنجەمی سەرەتاییە، نزیکەی سێ ساڵە دەنگی بووەتە ترێند.
تایبەت بە ترێندی 964 دیار برای ژیار قورەیشی وتی “ئێستا ژیار لەگەڵ مامۆستاکەی و بەشێک لە هاورێکانی سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ ئەلبومێک بەناوی (مەشقی هەڵفڕین) و بەمزوانە بڵاویدەکاتەوە”.
ژیار لە شاری بۆکان رۆژانە لە چەند فێرگەیەکی موزیکی، وەک پایز و سەما و هۆزان راهێنانی دەکات و بەردەوامیشە لەگەڵ مامۆستەکەی مەسعود یارە، کە یەکێکە لە موزیسیان و راهێنەرە بەتواناکانی رۆژهەڵات.