کۆمپانیایەکی ژاپۆنی کارەکە دەکات

بۆشایی ئاسمان لە پاشماوەی مووشەک و مانگە دەستکردەکان پاکدەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

مرۆڤ هەر دەستی بەوە نەگەیشتووە زەوی پیس بکات، بەڵکو دەستی باڵاشی لە پیسکردنی بۆشایی ئاسماندا هەیە، ئەوەتا کۆمپانیایەکی ژاپۆنی کەشتییەکی بۆ پاککردنەوەی بۆشایی ئاسمان رەوانە کردووە.

ئەو کۆمپانیایەی ئەو کارە دەکات ناوی “Astroscale”ـە، تایبەتە بە لابردنی پارچەی مووشەک و مانگە دەستکردە لەکارکەوتووەکان و پاککردنەوەی بۆشایی ئاسمان و ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە رایگەیاند، رۆبۆتی دۆزەرەوەی Adras-J ئامادەیە دەست بە کارەکەی بکات، ئەمەش دوای بەستنی پەیوەندی لەگەڵ بنکەی پەیوەندییەکان لەسەر زەوی.

بەپێی خەمڵاندنی ئاژانسەکانی بۆشایی ئاسمان، لە ئێستادا دوو هەزار مانگی دەستکردی چالاک و نزیکەی سێ هەزار مانگی دەستکردی لەکارکەوتوو، 25 کەشتیی ئاسمانی و زیاتر لە 128 ملیۆن پارچەی مووشەک و مانگە دەستکردەکان لە بۆشایی ئاسماندان، کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و ئەمەزۆنیش بەنیازن لە داهاتوودا 50 هەزار مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکەن.

ئەو پارچە کانزایانە بە خێرایی 28 هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا بە دەوری هەسارەی زەویدا دەخولێنەوە، ئەمەش واتا 10 جار لە خێرایی گولـلە زیاتر.

پاشماوەی مانگە دەستکردەکان وایان کردووە بۆشایی ئاسمان هاوشێوەی زبڵخانەیەک دەربکەوێت و ببێت بە بەربەست بۆ کەشتیی ئاسمانی و مانگە دەستکردە نوێیەکان.

رەیانە دەبێتە یەکەم ژنی عەرەب بچێتە بۆشایی ئاسمان

رەیانە دەبێتە یەکەم ژنی عەرەب بچێتە بۆشایی ئاسمان