دوکاندارەکان چی دەڵێن؟
بازاڕی کۆنی زاخۆ بێ بازاڕە و خوێندکارانی زانکۆ روویان تێکرد
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
200 قوتابی زانکۆی زاخۆ سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆیان کرد و دوکاندارەکانێش گلەیی ئەوەیان هەیە کە نە گەشتیار و نە کڕیار وەک پێویست نییە لە بازاڕەکەدا.
بازاڕی کۆنی زاخۆ دەکەوێتە سەنتەری شاری زاخۆ، بازاڕێکی شوێنەواری و گەشتیارییە زیاتر لە 150 دوکانی تیادایە و مێژووەکەشی بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
گەشتوگوزاری زاخۆ ماوە ماوە چالاکی جۆراوجۆر لەو بازاڕە ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک و گەشتیارەکان بۆ بازاڕەکە رابکێشن.
دوکاندارانی بازاڕەکە گلەیی ئەوەیان هەیە کرێی دوکانەکانیان زۆرە و جوڵەی کڕیاران و خەڵک و گەشتیاران وەکو پێویست نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی