خێرخوازییە
لە پشدەر خۆراک و نەوت و جانتای قوتابی دابەش کران
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
رێکخراوی گەنجانی راپەڕین هەڵسان بە دابەشکردنی ژمارەیەک کەلوپەل، کە پێک هاتبوو لە جانتای قوتابیان، نەوت و خۆراک، بەسەر کەمدەرامەتەکانی سنووری پشدەر.
ئەحمەد حەسەن سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ 21.2.2024 خۆراک و نەوت و جلوبەرگ و جانتای قوتابیان بە قەڵەم و دەفتەرەوە، بەسەر کەسانی کەمدەرامەت و شایستە دابەشکرا، بە مەیدانییش سەردانی ئەو کەسانەمان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بزانین کە شایستەن.
وتیشی، نەوت بەسەر 31 ماڵ دابەشکرا، بۆ هەر ماڵێک دوو جلیکان، 100 قوتابی جانتای پێدراوە، کە سەرجەم پێداویستەکانی تێدایە، لە قەڵەم و دەفتەر و هەروها بۆ 100 ماڵیش پێداویستی خۆراک دابینکراوە و جلوبەرگیش بۆ 100 ماڵ دابین کراوە.
“ئامانج لەوکارە رەزامەندی خوای گەورەیە و دەمانەوێت کاری مرۆیی لەو سنوورە زیاتر پەرە پێبدەین، بۆئەوەی گەنجانی تریش چاو لە ئێمە بکەن و خزمەت بکەن
کۆی ئەوماڵانەی سودمەند دەبن لەو هاوکاریە 200 ماڵن، بۆهەرماڵێک پاکێجێکمان بپ داناون کە نزیکەی بایی 150هەزار دینار پێداویتسی تێدایە”، ئەحمەد حەسەن وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی